48
زووم..
رۆژنامەی ئایدنڵکی تورکی دەڵێت، ئەمریکا هۆشداری بە تورکیا داوە ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ سەر کۆبانێ ئەنجام نەدات، لە ئەگەری ئەنجامدانیدا سزای ئابووری بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت.
بە گوێرەى رۆژنامە تورکییەکە، داواکارییەکانی پەیەدە لە کۆنگرێسی ئەمریکا گفتوگۆی لەسەر کراوە، لەکاتێکدا مەزڵوم عەبدی رایگەیاندووە، دەکرێت بە چاودێریی ئەمریکا لە کۆبانێ چەک رادەست بکەن.
لە چەند رۆژى رابردوودا، سوپای تورکیا لە نزیک کۆبانێ جێگیرکراون و بەرپرسانی تورکیاش رایانگەیاندووە ئامانجیان ئەوەیە یەپەگە کۆبانێ بەجێبهێڵێت.