36
زووم..
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکۆم هێرشی ئاسمانی کردەسەر چەند ئامانجێکی حوسییەکان لە یەمەن.
سێنتکۆم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، چەند هێرشێکی ئاسمانی وردیان کردووەتەسەر ژمارەیەک دامەزراوەی کۆگاکردنی مووشەک و چەند دامەزراوەیەکی دیکەی حوسییەکانی یەمەن لە سەنعا کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیی دەکرێن.
دوێنێ هێزەکانی ئەمریکا بە چەند هێرشێک ئۆپراسیۆنی حوسییەکانیان پووچەڵکردووەتەوە، لەنێویاندا هێرش بۆسەر کەشتییە جەنگی و بازرگانییەکانی ئەمریکا لە باشووری دەریای سوور و کەنداوی عەدەن و باب مەندیب.
هەر لەو هێرشەدا هێزەکانی ئەمریکا ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی کروزی حوسییەکانیان لە دەریای سوور خستووەتە خوارەوە.