29
زووم..
ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سوریا، مورهیف ئەبو قەسیرەی وەک وەزیری بەرگریی حکومەتی کاتی سوریا دەستنیشان کرد، کە دژی فیدراڵییە و داوای هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان دەکات.
ئەبو قەسیرە کۆلێژی ئەندازیاری کشتوکاڵی تەواو کردووە و فەرماندەی سەربازیی تەحریری شامە و بەشداری لە چەندین ئۆپراسیۆندا کردووە.
ئەبو قەسیرە لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس، کە هەفتەی رابردوو لەگەلی سازکرابوو، رایگەیاند، ئەوان دژی بیرۆکەی فیدراڵین بۆ سوریای نوێ و کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی تەواوی گرووپە چەکدارەکان دەکەن.
ئەمڕۆ ئەحمەد شەرع فەرماندەی گشتی ئیدارەی نوێی سوریا، وەزیرانی دەرەوە و بەرگری دیاریکرد، هەردووکیان دوو کەسایەتیی نزیک لە خۆین