23
زووم..
بەختیار محەمەد، بەڕێوەبەرى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاند، سبەى کارمەندانى هاتوچۆى سلێمانى دەچنەوە سەر کارەکانیان و هاووڵاتیان دەتوانن سەردانیان بکەن.
بەڕێوەبەرى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى هاتوچۆى سلێمانى بە زوومى گوت، ئەمڕۆ کارمەندان و فەرمانبەرانى وەزارەتى ناوخۆ مووچەیان وەرگرت، بۆیە سبەى کارمەندەکانیان لە هەموو ئەو شوێنەى بایکۆتان کردبوو، بایکۆت دەشکێنن و دەست دەکەنەوە بە دەوام لە شوێنەکانى خۆیان.
دەشڵێت، هاووڵاتیان دەتوانن سبەى سەردانانیان بکەن بۆ راپەڕاندنى کارەکانیان.