زووم..
فەرماندەیی گشتی لە سوریا ئەمڕۆ شەممە، ئەسعەد حەسەن شەیبانی راسپارد بۆ وەرگرتنی پۆستى وەزارەتی دەرەوە لە حکومەتی راگوزەرى سوریا.
شەیبانی خەڵکی پارێزگاری حەسەکەیە لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا، لە ساڵی ١٩٨٧ لەدایک بووە، خاوەنی بڕوانامەی ئەدەبی ئینگلیزییە لە زانکۆی دیمەشق، بەشداری کردووە لە دامەزراندنی حکومەتی رزگاریی نیشتمانى سوریا و بەشی کاروباری سیاسی دامەزراندووە.
ئەو زیاتر لە لایەنى مرۆیی بەشداریکردووە، بەتایبەتى لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان و ئاژانسەکانى سەر بەو رێکخراوە.
راسپاردنى شەیبانی دوای ئەوە هات رۆژى هەینى شاندێکی ئەمریکی سەردانی دیمەشقی پایتەختی کرد، کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع فەرماندەی گشتیی دەستەى تەحریروشام کۆبووەوە.
ئەسعەد حەسەن شەیبانی بە “ئەبو عائیشە”، “زەید ئەلعەتار”، یان حوسام الشافیعیش ناودەبرێت و بە گوێرەی ڕاپۆرتى سەرچاوە میدیاییەکانی ئۆپۆزسیۆن بە کەسێکى “هێمن و شارەزا لە بەڕێوەبردنی پەیوەندییە سیاسییەکان” ناسراوە.
هەر بە گوێرەى زانیارییەکان، ناوبراو رۆڵێکی دیار و بەرچاوی هەبووە لە پەیوەندیکردن لەگەڵ چالاکوانەکان لە ئیدلب.