30
زووم..
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوای کۆبوونەوەی لایەنە کوردییەکانی رۆژاڤا دەکات، دەڵێت، پێویستە بە یەک شاند بچنە دیمەشق.
هێڤى مستەفا، جێگرى هاوسەرۆکى کۆنگرەى تەنەوەیى کوردستان – کەنەکە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا پەیامێکى نارد بۆ هەموو لایەنە کوردییەکانى رۆژاڤا، گوتی، پێویستە بە زووترین کات کۆنگرەیەکى گشتیى بە بەشدارى هەموو لایەنە کوردییەکانى رۆژاڤا لەبارەى گۆڕانکارییەکانى سوریاوە ئەنجام بدرێت.
جێگرەکەی هاوسەرۆکی کەنەکە گوتیشی، پێویستە هەموو لایەنە کوردییەکانى رۆژاڤا بەیەکگرتوویى و بە یەک شاند بچنە دیمەشق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسى کورد لە رۆژاڤای کوردستان.