30
زووم..
هادی عامری، سەرۆکی رەوتی بەدر دەڵێت، پێویستە حکومەتی عێراق سنوورێک بۆ هێرشەکانی تورکیا دابنێت.
عامری لە راگەیێندراویكدا دەڵێت، هێرش و بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق بەشێوەیەکی راستەخۆ بوونەتە مەترسی لەسەر گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی.
داواش لە حکومەتی عێراق دەکات، سنوورێک بۆ هێرشەکانی تورکیا دابنێت، چونکە هێرشەکان پێشێلکاری سەروەری خاکی عێراقە بەبێ پاساو.