زووم..
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش ناکرێت.
کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست بە زوومی گوت، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری وەزارەتی دارایی فەرمانی بە گەنجینەکان کردووە مووچەی مانگی 10ـی مامۆستایانی گرێبەست نەکرێتە چەک و دابەشنەکرێت.
گوتیشی، لەگەڵ وەزیری پەروەردە، گەنجینەکان و بەڕێوەبەری بانکەکان قسەمان کردووە و رایانگەیاندووە فەرمانیان پێکراوە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست نەکرێتە چەک، لە کاتێکدا شایستە داراییەکانی مانگی حەوت و هەشتیان وەرنەگرتووە.
کارۆخ عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشکرد بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەبوو مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا مووچەکانیان وەربگرن، بەڵام وەک هەمیشە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی بەڵێنەکانی نەبووە.