138
زووم..
بەهۆی بەفر و بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا رێگای 60 گوندی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان داخراوە.
سەلاحەدین محەمەدی، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی رێگاوبانی سنە بە ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسی راگەیاند: رێگای 60 گوند سەر بە شارەکانی کامیاران و مەریوان گیراوە، هەوڵەکان بۆ کردنەوەیان تا کۆتایی شەو بەردەوام دەبێت.
لە ئێستادا رێگا سەرەکییەکانی ئەو پارێزگایە کراوەن، بەڵام هاتوچۆ لەسەر رێگاکانی بیجاڕ، مەریوان بۆ سەقز تەنیا بە تایەی زنجیردار دەکرێت.
هەروەها تەمی چڕ لە زۆربەی رێگاکانی پارێزگاکەدا توانای بینینی بۆ کەمتر لە 5 مەتر کەم کردووەتەوە.