30
زووم..
لەباربردنی منداڵ لە ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بەگوێرەی ئامارەکان زیاتر لە %95ـی لەبارچوونی منداڵان بە مەبەست و نایاسایی دەکرێت.
سابیر جەباری سەرۆکی ناوەندی دانیشتووان و تەندروستی ئەو ئامارانەی پشتڕاستکردووەتەوە و گوتویەتی، وەزارەتی تەندروستی رێوشوێنی فراوانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشگرتن لە منداڵبوون و لەباربردن گرتووەتەبەر.
بەگوێرەی یاسا نوێیەکان، دەرمانی پەیوەست به لەباربردن و پێشگرتن لە منداڵ، تەنها له رێگەی وەزارەتی تەندروستی و بە شێوەی سنووردار رێگه پێدراوه.
ئامارە فەڕمییەکان دەریدەخەن، ساڵانە زیاتر لە 500 هەزار حاڵەتی لەباربردنی نایاسایی لە ئێران تۆمار دەکرێت، لەبەرئەوەی ئێرانییەکان خواستیان بۆ وەچەخستنەوە کەمبووەتەوە.