20
زووم..
سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا رایگەیاند: لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەتەوە و ئامادەیە هەموو هاوکارییەکی پێشکەش بکات.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى قەرار ئەحمەد داودئۆغڵو گوتویەتی، هەر کات سەرۆککۆمار داوای لێبکات ئامادەیە هەموو هاوکار و پشتیوانییەکی پێشکەش بکات، ئەم کارەشی ئارەزوومەندایە و بۆ وەرگرتنی پۆست و پلەوپایە نییە.
جگە لەم گوتانەی، هەفتەى رابردوو بەهەمانشێوە داودئۆغڵو لە کۆبوونەوەى پارتەکەیدا رایگەیاندبوو، ئەندامانی ئاک پارتی بە خوشک و برای خۆی دەزانێت، راستە لە ریزەکانی ئاک پارتی نەماوە، لێیان دانەبڕاوە.