زووم..
بڕیارە ئێوارەى ئەمڕۆ، گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا بە سەردانێکی فەرمی بگاتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەوە پێشوازیی لێدەکرێت.
وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، هاوکات راوێژکارانى وڵاتەکەى بەسەردەکاتەوە و دوێنێش فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕى پێکرا.
ئەمە دووەم سەردانی گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگری ئیتاڵیایە بۆ هەرێمی کوردستان، یەکەم سەردانی لە سەرەتای مانگی ئایاری ساڵی 2023 بوو.
ئیتاڵیا لە ساڵی 2014ـەوە ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشە و 900 راوێژکاری سەربازی لە هەرێمى کوردستان و عێراق هەن، لە چەند ساڵی رابردوودا راهێنانیان بە 58 هەزار پێشمەرگە و ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە.