25
زووم..
پەرلەمانی تورکیا بە زۆرینەى دەنگی ئەندامانی پڕۆژەیاسایی بودجەى ساڵی 2025 ى پەسەند کرد.
بە گوێرەى هەواڵێکی ئاژانسی ئەنکا، خەرجییەکانی بودجەى 2025 بە 14 تریلیۆن و 731 ملیار لیرە هەژمار کراوە، کە نزیکەی 420 ملیار دۆلار دەکات.
داهاتی وڵاتیش بە 12 تریلیۆن و 800 ملیار لیرە هەژمارکراوە، واتە بودجەى تورکیا لە ساڵى داهاتوویەک تریلیۆن و 931 ملیار لیرە کورتهێنانی هەیە.
نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاندووە لەماوەى دوو مانگی رابردوودا 69 دانیشتنى پەرلەمان بۆ بودجە بەڕێوەچووە و بە تێکڕا 169 کاتژمێر فراکسیۆنەکان لە پەرلەمان گفتوگۆیان لەسەر بودجە کردووە.