24
زووم..
بەفر زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانی سپی کرد، کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەمڕۆ ئاسمان بۆ ساماڵ و نیمچە هەور بگۆڕێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و کەشە ساردەکەش کەمێک کەمتر دەبێتەوە و لەکاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری بارینی نمە باران هەیە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژئاوا و باکوری رۆژئاوای هەرێم.
دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات سبەینێ لە ناوچەکانی شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان نمە باران بەردەوامبێت و لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقیش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک هەور لە هەندێک کاتی رۆژدا و کەشە ساردەکەش کەمێک دەگۆڕێت.