زووم..
رێباز حەملان بریکارى وەزارەتى دارایی عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى مووچەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە هەوڵی هەمووان بەرەو ئەوە دەڕۆین کێشە هونەرییەکانى مووچە کۆتایی پێ بێت.
رێباز حەملان دەشڵێت، هەردوو تیمى وەزارەتی دارایی فیدراڵ و تیمی وەزارەتی دارایی هەرێم لە هەولێر ئەمڕۆ کۆتایی بەکارەکانیان دەهێنن، کە هەردوو تیمەکە کار بۆ رێکخستنەوەی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێم لە سەرەتای ساڵی 2024 ەوە تا مانگی 11ـی ئەمساڵ دەکەن.
باس لەوەش دەکات، وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوایکردبوو لەسەر لیستی مووچە و خەرجی تەشغیلی و ئەو برە پارانەی کە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم نێردراوەو ئەو پارانەی لە هەرێم لەسەر داهاتی ناوخۆ سەرفکراوە بەتایبەت بۆ پرکردنەوەی مووچەی مانگانە هەموی دیارى بکرێت
رێباز حەملان ئاشکراشیکردووە، کە بریارە سبەی بەرێوەبەری گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی هەرێم و تیمی تەکنیکی وەزارەت بێنە بەغداد بۆ بەدواداچوونی کارەکان .