35
زووم..
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە هاوتا تورکییەکەی گوتووە، گرنگە لەپێناو داهاتووی سوریادا، ئاسایشی کوردان لە رۆژاڤا مسۆگەر بکرێت.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، ئانالینا بێربوگ، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە ئەنقەرە لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەتەوە، پێی گوتووە، ئاسایشی کورد لە رۆژاڤا گرنگە بۆ ئەوەی داهاتوویەکی ئازاد و پرشنگدار لە سوریا مسۆگەر بکرێت.
دوای کۆبوونەوەکە، کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیی هاوبەشیان ئەنجامدا، بێربوگ، هۆشداریدا لە پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە رۆژاڤا.