27
زووم..
شەپۆلێکی بەفر و باران رووی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و 25 پارێزگای دیکەی ئێراى گرتووەتەوە و رێگەى ژمارەیەک گوند داخراون.
دەڵێت، ئەم شەپۆلە لە ئێستادا هەر چوار پارێزگای ئیلام، کرماشان، سنه و ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان گرتووەتەوە، هەروەها هۆشداری ئاستی زەردی لەم پارێزگایانە راگەیاندووە، چونکە پێشبینی دەکرێت لافاو و رەشەبا ئەم ناوچانه بگرنەوە.
بەشێک لە رێگاکانی پارێزگای ورمی و سنە بەهۆی بەفربارین و سەهۆڵبەندانەوە داخراون.
دوای پێشبینییەکانی کەشوهەوا، بۆ جارێکی دیکە سەرجەم قوتابخانەکان لە سەرجەم پۆلەکان و کۆرسە ئەکادیمییەکان بەهۆی سەرماوە لە پارێزگای سنە و ورمێ و بەشێک لە شارەکانی کرماشان دادەخراون.