35
زووم..
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، تورکیا و گرووپەکانی بەتۆپهاوێژ بەچڕی بۆردومانی پردی قەرەقۆزاقی کۆبانێیان کردووە.
لە رۆژهەڵاتی عەین عیسا لە دەوروبەری رەقە و گوندەکانی ئەو سنوورە، شەڕ و پێکدادانی توند لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و تورکیا و گرووپەکانی روویداوە.
هەروەها لە شارۆچکەی دێر حافر لە دەوروبەری حەلەب لە هەوڵێکی دزەکردنی چەکدارانی گرووپەکانی سەر بەتورکیا بۆ پێگەکانی هەسەدە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هەردوولا روویداوە.
بەهەمانشێوە، تورکیا دەورووبەری بەنداوی تشرینی لە مەنبج بۆردومانکردووە و بەردەوامە لە شکاندنی ئاگربەست