23
زووم..
سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، رۆژانە 20 ملیۆن لیتر سووتەمەنی دیارنامێنێت، ئەمەش بووەتە پرسێکی جددی ئابووری و میدیایی.
بارەگای بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کاڵا و دراو، وەک دەسەڵاتی سەرەکی لەم بوارەدا، تائێستا لەسەر لەم بابەتە بێدەنگ بووە.
ئەم بابەتە پرسیاری لەبارەی چاودێریکردنی بەرهەمهێنان و دابەشکردن و هەناردەی سووتەمەنی وروژاندووە و کێشەکانی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا وایکردووە باسەکە گەرمتر ببێت.
پەرلەمان لێکۆڵینەوەی لە وەزارەتی نەوت دەستپێکردووە و لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکات بەرپرسیارن لە دابینکردنی سووتەمەنی و رێگری لە قاچاخ.