زووم..
لە شاری ماگدێبورگی ئەڵمانیا، کاتێک هاووڵاتیان سەرقاڵی ئامادەکاری بوون بۆ ساڵی نوێ، ئۆتۆمبێلێک بەخێراییەکی زۆرەوە خۆیکرد بەنێویاندا، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، ٦٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
شۆفێرەکە تەمەنی ٥٠ ساڵە، پزیشکە و بە رەچەڵەک سعودیە، ماوەی ١٨ ساڵە لەو وڵاتە دەژی.
گوتەبێژی پۆلیسی ماگدێبورگ دەڵێت، ئەو کەسە دەستگیرکراوە، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵیدا دەستپێکردووە، بەڵام هێشتا ناتوانن هۆکاری پشت رووداوەکە ئاشکرابکەن.
پارێزگاری هەرێمی ساکسۆنیا دەڵێت، پێشتر رووداوی لەو شێوەی لەشارەکەیان رووینەداوە، پێیانوایە ئەوەی روویداوە بەڕێکەوت نەبووە، بەڵکو ئامانجدارە.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ئیدانەی رووداوەکەی کرد و هاوخەمی خۆی بۆ گەلی ئەڵمانیا و کەسوکاری قوربانییەکان دەبڕیی و رایگەیاند، وڵاتەکەیان دژی توندوتیژییە.