19
زووم..
روانگەی سوریا دەڵێت، لە دوای کۆتایهاتنی دەسەڵاتی رژێمی بەشار ئەسەدەوە، داعش لە ناوچەکانی سوریا و رۆژاڤا سودی لە هێرشەکانی تورکیا و گرووپەکانی وەرگرتووە و دەستی بە ئەنجامدانی چالاکییەکانی کردووەتەوە.
دەڵێت، لە بیابانەکانی سوریا ٧٠ هاووڵاتی مەدەنی و سەربازیان کوشتووە و پلانیان داناوە بۆ هێرشکردنە سەر زیندانەکانی رۆژاڤا، کە سەرکردە و چەکدارەکانیانی تێدا زیندانی کراوە.
هاوکات فەرهاد شامی، گوتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە زوومی گوت، داعش بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە زیندوبووەتەوە و پلانی داناوە بۆ هێرشکردنە سەر زیندانەکانی رۆژاڤای کوردستان تاوەکو سەرکردە و چەکدارەکانی ئازاد بکات.