21
زووم..
رۆژنامەی تایمزى بەریتانى دەڵێت، بەکارهێنانی دەرزیی دابەزاندنى کێش لە بەریتانیا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
لە ئێستادا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە بەریتانیا دەرزییەکە بەکاردەهێنن و بەشێوەی ئۆنلاین دەیکڕن، کۆمپانیا تایبەتییەکانی دەرمانیش سوود لەو بۆشاییە وەردەگرن، کە وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکە هەیەتی لە پێدانی دەرمان بە نەخۆشانی.
رۆژنامەکە دەڵێت، نزیکەی سەدا 95ـی ئەو کەسانەی ئەو دەرمانە بەکاردەهێنن، بەشێوەی ئۆنلاین دەیکڕن، چونکە ریکلامەکانی سۆشیاڵ میدیا بۆ ئەو دەرمانانە بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەریی لەسەریان داناون.
نرخی دەرزییەکە لەنێوان 150 بۆ 200 پاوەندایە و حکومەت بە فەرمى رێگەى بە بەکارهێنانى داوە.