زووم..
بەگوێرەى ئامارەکانی یەکێتیی بازرگانی و بازاڕگەری تورکیا ژمارەى ئەو کۆمپانیایانەی لە مانگی رابردوودا لە تورکیا و باکووری کوردستان مایەپوچبوون، زیادیکردووە.
ئاماری یەکێتییەکە دەریخستووە، لە مانگی تشرینی دووەمدا ژمارەى کۆمپانیاکان سەدا 6.6 کەمیکردووە، دوو هەزار و 631 کۆمپانیا مایەپوچ بوون.
هەر بەگوێرەى ئامارەکە، لەماوەى 11 مانگی ئەمساڵدا 23 هەزار و 86 کۆمپانیا لە تورکیا و باکووری کوردستان داخراون.
لەدرێژەى هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە ژمارەى ئەو کۆمپانیایانەی لە تشرینی دووەمدا دامەزراون، بەراورد لەگەڵ ساڵی پار بە رێژەى سەدا 11.4 کەمیکردووە.
رۆژنامەی یەنیچاخ نوسیوێتی، قەیرانی ئابووری لە تورکیا تادێت بەرەو هەڵکشانە، تەنها هاوڵاتیان زەرەرمەند نەبوون، کۆمپانیاکانیش زیانی گەورەیان بەرکەوتووە.