18
زووم..
لەسەر بانگەوازەکەى دەولەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی مەهەپە، رەنگە لە هەفتەى داهاتوو رێگە بدرێت شاندی دەم پارتی سەردانی ئۆجالان بکات.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى جمهورییەت هەریەک لە سرری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان وەک پەڕلەمانتارانی دەم پارتی سەردانی ئۆجالان دەکەن و لەسەر دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەوڵەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا گفتوگۆ دەکەن.
لە درێژەى هەواڵەکەدا هاتووە چاوەڕێ دەکرێت لەپاش روخانی رژێمی ئەسەد و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی پەکەکە پەیامێک بۆ رایگشتی بڵاوبکاتەوە.