زووم..
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێویستە چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەکانی نێوان بەغداد و هەولێر بدۆزرێتەوە. دەشڵێت، بڕگەکانی تایبەت بە هەمواری یاسای هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەخرێتە نێو بودجەی 2025 و سەرەتای ساڵی داهاتوو دەگاتە پەرلەمان.
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گوتووە، لە بودجەی 2025 ئەو بڕگانەی تایبەتن بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەموار دەکرێنەوە، بە هەموارکردنەوەشیان چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەدۆزرێتەوە.
هەمواری یاسای بودجە خراوەتە بەردەم سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی، چەند تێبینییەک سەبارەت بە ناکۆکییە کۆنەکانی پەیوەست بە کرێی دەرهێنانی نەوت هەن، لیژنەی داراییش بەوردی چاودێریی ئەو بابەتە دەکات.