زووم..
ئەمشەو نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، شارەزایەکى کەشوهەواش دەڵێت، ئەمساڵ پێشبینی وشکەساڵی ناکرێت و چاوەڕوان دەکرێت ئەم زستانە بارانى باش ببارێت.
کەشناسیی هەرێم پێشبینی کردووە، ئەمشەو بارانبارین لەبەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تا بەرەبەیانی سبەی شەممە بەردەوام دەبێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان دەبارێت.
سەبارەت بە کەشی سبەینێش، دەڵێت، ئاسمان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی تەمێکی سوک لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە، لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی کەشناسی لە ١٢ کاتژمێری رابردوودا زۆرترین بارانبارین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە قەزای بازیان تۆمارکراوە کە ٩.٢ میلیمەتر و کەمترینیش لە ناحیەی بامەڕنێ بووە کە کەمتر سفر پۆینت ٢ میلیمەتر بووە.
هاوکات محەمەد کەلاری، شارەزای کەشوهەوا لەبارەى وشکەساڵییەوە دەڵێت، بۆ ئەمساڵ پێشبینی وشکەساڵی ناکرێت و چاوەڕوان دەکرێت بڕى پێویست باران ببارێت. دەشڵێت، پێشبینی دەکرێت ئەم زستانە باران و بەفری باش ببارێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووى لە ناوچەکانى هەرێم بەگوێرەی کەشناسی هەرێم:
هەولێر 7.2 ملم
شەمامک 7.6 ملم
پیرمام 5.4 ملم
سلێمانى 8.6 ملم
چەمچەماڵ 7.5 ملم
دهۆک 1.4 ملم
زاخۆ 2.3 ملم
ئاکرێ 2.8 ملم
بامەرنێ 0.2 ملم
بارزان 0.4 ملم
بازیان 9.2 ملم
دەربەندیخان 5.6 ملم
حاجى ئۆمەران 0.2 ملم
هەڵەبجە 3.6 ملم
هەڵشۆ 0.4 ملم
کەلار 5.4 ملم
خەبات 7.2 ملم
مانگیش 0.4 ملم
مەیدان 7.2 ملم
سۆران 0.8 ملم
پێنجوێن 5.2 ملم
قەڵادزێ 1.0 ملم
کەرکووک 9.2 ملم
دووز 5.8 ملم
خانەقین 4.0 ملم