33
زووم..
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) کوشتنی ئەبو یوسف، سەرکردەی داعشی لە دێرەزوور راگەیاند و دەڵێت، داعش دەیەوێت هەشت هەزار چەکدارە دەستگیرکراوەکانی ئازاد بکات.
سێنتکۆم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەبو یوسف، سەرکردەی داعش بووە، لەگەڵ چەکدارێکی دیکەی رێکخراوەکە بە هێرشێکی ئاسمانی کرانە ئامانج.
ئۆپراسیۆنەکە لەو ناوچانەی دێرەزوور ئەنجام دراوە، کە لەژێر رکێفی سوپای سوریا و روسەکان بوون، دوای کشانەوەیان، داعش لەو ناوچانە جموجۆڵی دەستپێکردووە.
بەگوێرەی سێنتکۆم، داعش دەیەوێت هەشت هەزار لە چەکدارە دەستگیرکراوەکانی لە بەندیخانەکان ئازاد بکات، بەڵام ئەمریکا بە هاوکاریی هاوبەشەکانی لە سوریا، رێگا نادەن داعش دۆخی ئاڵۆزی سوریا بقۆزێتەوە و جارێکی دیکە خۆی رێکبخاتەوە.