زووم..
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سوریا لەگەڵ شاندێکی دیپلۆماسیی ئەمریکا کۆبووەتەوە و گفتوگۆکانیان ئەرێنی بوون.
ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەڵێت، شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەردانی دیمەشقیان کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتی ئیدارەی نوێی سوریا کۆبوونەوە.
سەرچاوەکە باسی لەوە کردووە، کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە و ئەنجامی ئەرێنیشی لێ بەرهەم دێت.
هاوکات، دوای کۆبوونەوەکە بڕیار وابوو کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لەلایەن شاندەکەی ئەمریکا ئەنجام بدرێت، بەڵام گوتەبێژی باڵیۆز خانەی ئەمریکا لە دیمەشق بە رۆژنامەنووسانی گوت، بەهۆی چەند پرسێکی ئەمنییەوە کۆنفرانسەکە هەڵوەشاوەتەوە.