زووم..
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمشەو ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، لە دوانیوەڕۆوە نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
کەشناسی پێشبینی کردووە، لەشەودا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت بە تایبەت لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و راپەڕین.
کەشناسی پێشبینی، بارینی بەفرى کردووە، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان.
هەروەها لە بارەی کەشی سبەینێ، دەڵێت، ئاسمان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی تەمێکی سوک لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە، لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە.
کەشناسیى پێشبینى کردووە سبەینێ، پلەکانی گەرما بە نزیکەی دوو تــــا سێ پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، لە ناوچە شاخاوییەکان پێشبینی دەکرێت سێ تــــا پێنج پلە دابەزێت.