39
زووم..
چەند رۆژێکە بۆ دیداری سیاسی و ئەمنی و گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق، لاهور شێخ جەنگی لە ئەمریکایە.
زووم زانیویەتی لاهور شێخ جەنگی، بە فەرمی بانگهێشتی ئەمریکا کراوە و لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا باس لە گۆڕانکارییەکانی سوریا و عێراق و ناوچەکە دەکرێت.
سەردانەکەى لاهور شێخ جەنگی، سەردانێکی فەرمییە و لەسەر بانگێشتی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا گەیشتوەتە واشنتۆن و چەندین کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنی ئەنجام داوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زووم، حکومەتی ئەمریکا بۆ راوێژ و گفتوگۆ لەسەر دۆخی سوریا و ئەو کێشانەی ئێستا و دوای روخانی ئەسەد رووبەڕووی کورد لە رۆژئاڤا بووەتەوە، لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ چەند پرسێکی ئەمنی و سیاسی عێراق و هەرێم بانگهێشتی ئەو وڵاتە کراون.