زووم..
لە کۆبوونەوەی هەشت وڵاتی ئیسلامی لە قاهیرەی پایتەختی میسر، سەرۆککۆماری ئێران و تورکیا یەکەم کۆبوونەوەیان لە دوای رووخانی بەشار ئەسەد ئەنجامدا و تیایدا باسیان لە رووبەڕووبوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان کرد.
کۆبوونەوەکە شەوی رابردوو بەڕێوەچوو، باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و بە تایبەت لە سووریا کرا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا جەختی لە سەر پێویستی رووبەڕووبوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان لە سوریا کردەوە.
مەسعود پزشکیان سەرۆککۆماری ئێرانیش باسی لە یەکپارچەیی خاکی سوریا و قبوڵنەکردنی هەر جۆرە پێشێلکارییەکی ئەو وڵاتە کردەوە.
لە کاتێکدا ئێران و تورکیا رۆڵی جیاوازیان لە شەڕی ناوخۆی سوریادا بینی، بەم دیدارە هەوڵی هاوبەش بۆ سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوەی سوریا دەدەن بە گوتەی خۆیان.