27
زووم..
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: یەپەگە بەشێکە لە پەکەکە و لەنێو خاکی سوریا خۆی باڵادەست کردووە. گوتیشی: تورکیا لە ئۆپراسیۆنەکانی بۆ سەر یەپەگە لە خاکی سوریا بەردەوام دەبێت.
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی یەنی بیرلیک هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگەیاندووە، لە دیمەشق حکومەتێکی نوێ پێکهاتووە ئەگەر پرسی تیرۆر لە رێگەی ئەوانەوە چارەسەر نەکرێت ئەوا بەم نزیکانە تورکیا ئۆپراسیۆن بۆ سەر کۆبانی ئەنجامدەدات.
پێشتر تورکیا بانگەوازی کردبوو یەپەگە و تەواوی هێزە چەکدارەکانی سوریا چەکەکانیان رادەستی حکومەتی نوێی سوریا بکەن.
چەند رۆژێکە سوپای تورکیا هێز و تانکێکی زۆریان لە نزیک کۆبانێ لە رۆژاڤای کوردستان جێگیر کردووە.