زووم..
دوای رووخانی بەشار ئەسەد و بەهۆی وەستانی هەناردەی نەوتی خاو لەلایەن ئێرانەوە بۆ سوریا، گەورەترین پاڵاوگەی نەوت لە سوریا، چالاکییەکانی راگرت.
ئیبراهیم موسلیم بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پاڵاوگەکە رایگەیاندوە، دوایین پاڵاوتنی نەوت لە رۆژی رابردوودا ئەنجامدراوە و ئیتر نەوتی خاو نەماوە بۆ پاڵاوتن.
ئەم پاڵاوگەیە کە توانای رۆژانەی ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەیە، ماوەی پێنج ساڵ بوو نەوتی لە ئێران وەرگرتبوو.
لە ساڵانی رابردوودا ئێران ١٢٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی رادەستی سوریا کردبوو، کە بەهاکەی نزیکەی ١١ ملیار دۆلار بووە.
لە مانگی رابردووەوە تا ئێستا هیچ نەوتێک لە ئێرانەوە بۆ سوریا نەنێردراوە.
دەسەڵاتدارانی سوریا هیوادارن سزا نێودەوڵەتییەکان لەسەر سوریا هەڵگیرێت بۆ ئەوەی بتوانن نەوتی خاو لە وڵاتانی دیکە جگە لە ئێران هاوردە بکەن و پاڵاوگەکانیش نۆژەن بکەنەوە.