زووم..
سەرۆکى گشتى ئیدارەى سوریا، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ رۆژنامەى شەرقلئەوسەت، دەڵێت، شۆڕش بە روخانى رژێمەکەى ئەسەد کۆتایی هاتووە و رێگەنادەین بگوازرێتەوە بۆ هیچ شوێنێکى دیکە.
ئەحمەد شەرع جەخت لەوەشدەکاتەوە، سوریا نابێتە ئەو ستەیج و جێگەیەى ببێتە هۆکاری هێرش و پەلاماردان یاخود دروستکردنى مەترسیی و دڵەڕاوکێ بۆ سەر هیچ دەوڵەتێکى عەرەبی، یاخود وڵاتانى کەنداو.
لە وەڵامی یەکێک لە پرسیارەکانى رۆژنامەکەدا کە لە شەرعی کردووە، هەستت چۆنە لە کۆشکەکەى بەشار ئەسەدیت، دەڵێت، هیچ هەست بە دڵخۆشی ناکەم و دەبوو ئەم شوێنە، شوێنێکى گشتی بوایە و هەمووان بتوانن بێن و سەردانى بکەن، نەک ناوچەیەکى قەدەغەکراو و پاوان بێت، بەڵکو منداڵانیش بتوانن یاری لێ بکەن.
رۆژنامەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، هەژموون و پرۆژەکانى ئێران لە ناوچەکە، بۆ ماوەى ٤٠ ساڵ هاتووەتە پاش.