زووم..
سۆران عومەر، ئەندامى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، حکومەتى هەرێمى کوردستان، هەموو مانگێک داهات و تەرازووى پێداچوونەوەى لە بەغداد شاردووەتەوە.
سۆران عومەر، راگەیەنراوێکى بڵاوکردە و دەڵێت، ١٠ مانگ پێش ئێستا، وەزیرى دارایى عێراق، داوای چاککردنی هەڵەکانی تەرازووى پێداچوونەوەى لە داهات و خەرجی هەرێمى کوردستان کردووە، تاوەکو ئێستا وەزارەتى دارایى هەرێم چاکى نەکردووە، چونکە هەموو مانگێک ویستویانە داهات و خەرجی حەقیقی بشارنەوە.
دەشڵێت، وەزارەتى دارایى عێراق بە دوو نوسراو لە ١٩ و ٢٩ی مانگى شوباتی ئەمساڵەوە هەرێمی کوردستانی لەهەڵە و کەموکوڕییەکانی تەرازووى پێداچوونەوەى هەرێم ئاگادارکردۆتەوە تاوەکو چاکی بکەن، بەڵام چاکیان نەکردووە، بۆ ئەو مەبەستە، چەند رۆژێکە تیمێک لە بەغداوە هاتوونەتە هەولێر.
ئەو دەشڵێت، خاڵی دووەمی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە ناردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم، ناردنی تەرازووى پێداچوونەوەى مانگانەی هەرێمە بۆ بەغداد.