زووم..
لەپاش رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد پەنابەرە سورییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان پەیتا پەیتا دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان، بەو هۆیەشەوە کرێ خانوو لە تورکیا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى حوڕییەت، لە شارۆچکەى رێیهانڵی سەربە پارێزگای هەتای تورکیا، کە سنووری بە سوریاوە هەیە بەهۆی گەڕانەوەى سورییەکان کرێ خانوو بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، پێشتر کرێ خانوو لەو شارۆچکەیە ١٥ بۆ ٢٠ هەزار لیرە بوو، کە دەکاتە نزیکەى ٥٦٠ دۆلاری ئەمریکی ئەمەش بۆ کرێ خانوو لە شارۆچکەیەک بە کرێیەکی گران دادەنرێت.
لەئێستادا بەهۆی گەڕانەوەى سورییەکان لەو شارۆچکەیە زۆرێک لە خانووەکان کرێکان چۆڵن و کرێکەشیان بۆ ١٠ هەزار لیرە دابەیوە.
هاوکات ئەو خانووانەى پێشتر بە دوو ملیۆن لیرە فرۆشراون ئێستا بووەتە یەک پۆینت پێنج ملیۆن لیرە.