36
زووم..
دوو بەرپرسی ئەمریکا بە ئاژانسی ئاکسیۆسیان راگەیاند، باربارا لیف، گەورە دیپلۆماتکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی دیمەشق دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاکسیۆس، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئەمە یەکەمجارە بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەردانی سوریا بکات.
ئەم سەردانە لە چوارچێوەی دەستپێکردنەوەی مامەڵە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا دێت لەگەڵ حکومەتی راگوزەری سوریا لەدوای کەوتنی بەشار ئەسەد.
دوو بەرپرسە ئەمریکییەکە دەڵێن، پێشبینی دەکرێت باربارا لیف لە سەردانەکەیدا چاوی بە ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سوریا بکەوێت.