24
زووم..
کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی لەپێناو داهاتوویەکی باشتر پێویستە گفتوگۆی لەگەڵ سەرکردایەتیی نوێی سوریا هەبێت.
ستامەر دۆخی سوریای وا وەسف کرد، کە بە خێرایی گۆڕانکاری بەسەردا دێت، لەبارەی کەوتنی بەشار ئەسەدیش خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و گوتی، کەوتنی ئەسەد شتێکی باش بوو.
ئەمە لەکاتێکدایە لەم هەفتەیە، ژمارەیەک بەرپرسی باڵای بەریتانیا لە دیمەشقی پایتەختی سوریا چاویان بە ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی وڵاتەکە کەوت.
هەفتەی رابردووش ستامەر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی لەبارەی دۆخی سوریا گوتی، دەبێت کاری لەپێشینە لە سوریا راگرتنی توندوتیژی و تیرۆر و پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی و کەمینەکان بێت.