33
زووم..
پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، هەزار و 905 ئەفسەر و سەرباز و کارمەندی سوریا بەشێوەیەکى فەرمى رادەستی لایەنی سوری کرانەوە.
پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق راگەیەنراوێکى بڵاوکردە، دەڵێت، ئەمڕۆ بەشێک لەو ئەفسەر و سەربازانەى لە کاتى رووخانى دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هاتبوونە عێراق، لە دەروازەى سنوورى قائیمەوە رادەستى هێزێکى ئەمنیى لایەنى سوری کرانەوە.
دەشڵێت، ئەو چەکانەی بە سەربازە سورییەکان بوو، لەلاى وەزارەتی بەرگریى عێراق دەمێنێتەوە، هەرکات حکومەتی نوێی سوریا پێکهێنرا چەکەکانیان رادەست دەکەینەوە.
رۆژى 7ـى ئەم مانگە، نزیکەى دوو هەزار و 500 ئەفسەر و سەربازى سورى
رێگەیان پێدرا بێنە خاکى عێراقەوە، لەنێویاندا چەندین فەرماندەى سەربازیی هەبوون.