66
زووم..
زوومى کەرکوک گواستیەوە، شەوى رابردوو لە کەرکوک دوو هاووڵاتى کوردى رۆژاڤاى کوردستان، بەهۆى بوونى غازى سۆپاوە لەژێر چادردا گیانیان لەدەستدا.
زوومى کەرکوک دەڵێت، ئەو دوو هاووڵاتییەى گیانیان لەدەستداوە، بەمەبەستى کارکردن و کرێکارى چوونەتە کەرکوک و دوێنێ شەو، بۆ خۆگەرمکردنەوە زۆپایان داگیرساندووە، بەڵام بەهۆى بوونى غازى زۆپاکەوە لە خەودا گیانیان لەدەستداوە.
باسی لەوەش کردووە، تەرمى هاووڵاتییەکان لە ئێستادا، لە پەیمانگاى پزیشکى دادى کەرکوکە و بڕیارە سبەى تەرمەکان بگوازرێنەوە بۆ پەیمانگاى پزیشکى دادى بەغداد، تاوەکو رێکارە یاساییەکان تەواوبکرێن و رادەستى کەسوکاریان بکرێنەوە.