عێراق راهێنانەکانى لە کەمپەکەى قەتەڕ کۆتایى پێهێنا و کاساسى راهێنەریش پێیوایە کەمپەکەیان باش و گرنگ بووە.
هەڵبژاردەى عێراق وەک ئامادەکارى بۆ جامى کەنەداوى ٢٦، ماوەى چەند ڕۆژێک کەمپێکى مەشق و راهێنانى لە دەوحەى پایتەختى قەتەر ئەنجامدا و ئەمڕۆ کۆتایى بە کەمپەکە هێنا.
یەکێتى تۆپى پێى عێراق رایگەیاند، شاندى هەڵبژاردەى شێرەکانى رافیدەین سبەینێ بەرەو وڵاتى کوەیت بەڕێدەکەوێت بۆ بەشداریکردنى لە جامى کەنداو، کە بڕیارە لە نێوان ٢١ى ئەم مانگە بۆ سێى کانونى دووەمى داهاتوو لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.
خیسۆس کاساسى راهێنەرى عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا، کە کەناڵى کاسى قەتەڕى بڵاویکردەوە، کەمپەکەیان لە دەوحە بە باش و گرنگ باس دەکات پێش بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکە.
هاوکات کاساس گۆڕانکاریەکانى لیستى کۆتایى هەڵبژاردەکەى بەشتێکى ئاسایى دەزانێت و پێیوایە پێش هەر کەمپێک ئەو شتانە روودەدەن و ناتوانن دڵى هەموولایەک رازى بکەن، کە ئەمە بە ئەستەم دەزانێت.