تیروپشکی قۆناغی 20ى جامی عێراق راکێشرا و نەورۆز و پێشمەرگە و هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆیان یارییان هەیە.
دوای تەواوبوونی یارییەکانی قۆناغی 32ی جامی یانەکانی عێراق، لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە شاری بەغداد تیروپشکی قۆناغی 20ی جامەکە راکێشرا.
ئەوەی تایبەت بێت بە یانە کوردییەکان، هەولێر دوای بردنەوەی یەکەم یاریی بەرامبەر سامەڕا، لەم قۆناغەدا روودەکاتە موسڵ و رووبەڕووی یانەى موسڵ دەبێتەوە.
یانەی پێشمەرگە دوای ئەوەی لە قۆناغی 32 لە یاریگای خۆی لە فەدی بردەوە، لەم قۆناغەدا دەبێت بە میوانی کەربەلا.
هەرچی تایبەتە بە یانەی نەورۆز، کە لەم قۆناغەوە بەشداری یارییەکانی جامەکە دەکات، لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاریی هەیە و دەبێتە میوانی نەفتی میسان.
دوای تەواوبوونی یارییەکانی ئەم قۆناغە، 10 یانەی سەرکەوتوو لەگەڵ خاوەن پلەکانی یەکەم تا شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقى وەرزى رابردوو، یارییەکانی قۆناغی 16ی جامەکە تەواودەکەن.