زووم..
هێزەکانی سوریاى دیموکرات داوا لە خەڵکی کۆبانێ دەکات ئامادە بن بۆ شەڕ دژی هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکان، داوا لە وڵاتان دەکات هەڵوێستی توندتر بنوێنن.
هەسەدە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، دەڵێت، تورکیا و گرووپە چەکدارەکان پابەند نەبوون بە ئاگربەستەوە، ناوچەکانی کۆبانێ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپباران دەکرێنە ئامانج و تورکیا بەردەوامە لە کۆکردنەوەی تانک و هێز لە باکووری کۆبانێ.
هەسەدە راشیگەیاندووە، هێرشەکان بۆسەر پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین تێکشکێنراون، دوودڵ نین لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی تورکیا و شارەکە دەکەنە دۆزەخێک بۆ ھێزە داگیرکەرەکان، داواشی لە خەڵکی کۆبانێ کرد لە پاڵ شەڕڤانان چەک هەڵگرن.
هەسەدە هەوڵی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیشی بەرزنرخاند بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، بەڵام داوای لە وڵاتان کرد هەڵوێستی روونتر و توندتریان هەبێت بۆ راگرتنی داگیرکارییەکانی تورکیا.