49
زووم..
ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا یەکەم بۆچوونی لەبارەی بەشار ئەسەد و کەوتنی رژێمەکەی راگەیاند و دەڵێت، چاوی بە بەشار ئەسەد نەکەوتووە.
پوتین دەڵێت: چاوم نەکەوتووە بە بەشار ئەسەد لە روسیا، بەڵام نیازم وایە بیبینم، کەوتنی رژێمەکەشی شکست نییە بۆ روسیا.
ئەم لێدوانەی سەرۆکی روسیا پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی رۆیشتن و مانەوەی بەشار ئەسەدە لە مۆسکۆ کە پێشتر بە فەرمی حکومەتی روسیا پشتڕاستینەدەکردەوە و نکۆڵیشی لێنەدەکرد.