25
زووم..
بالێۆزی ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتووەکان پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی ئێران کرد و دەڵێت، دەفەتێکی مێژوویتان بۆ هەڵکەوتووە و دژی حکموت هەستنەوە.
دانی دانون، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی شەوى رابردووى ئەنجومەنی ئاسایش بە زمانی فارسی پەیامێکى ئاراستەى خەڵکی ئێران کرد و گوتی: گەلی ئێران، ئەمە دەرفەتێکی مێژووییە؛ دژی حکومەت هەستنەوە و دڵنیا بن خەڵکی ئیسرائیل پشتیوانتانه.
باڵوێزی ئیسرائیل بە وڵاتانی ئەندامى ئەنجومەنی ئاسایشی گوت، پێویستە رێگری لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی ئێران بکەن و سوپای پاسداران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی لە ئاستی جیهاندا بناسێنن. ئێستا کاتی کردەوەیە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک خۆی نەماوە.