33
زووم..
رۆژنامەی تایمزی بەریتانی دەڵێت، بەپێی لێکۆڵینەوەیەک دەرکەوتووە بەریتانیا بووەتە پایتەختی رۆژئاوا بۆ ئەنجامدانی کارە شەرعییەکانی موسوڵمانان.
رۆژنامەکە باس لە تەڵاق دەکات و دەڵێت، “پیاوان دەتوانن بە سێجار گووتنی “تەڵاق” لە خێزانەکانیان جیا ببنەوە.”
ئاماژە بەوەش کراوە فرەژنی لە بەریتانیا ئاسایی بووەتەوە و رۆژنامەکە دەڵێت: بەرنامەیەکی مۆبایلی بۆ دروستکراوە کە لەلایەن دادگایەکی شەرعییەوە رەزامەندیی لەسەر دراوە.
لەکۆتایدا رۆژنامەکە دەڵێت، لە ئێستادا ٨٥ دادگای شەرعی لەو وڵاتەدا بوونی هەیە.