زووم…
فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆرتێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بەتەلەفون لەبارەی دۆخی ناوچەکە و بەتایبەت سوریا گفتوگۆیان کردوە.
سکرتێری نەتەوەیەکگرتوەکان گوتویەتی، پێویستە پشتیوانی لەگەلی سوریا بکرێت، نیگەرانی خۆشی دەربڕیوە لە گرژییەکانی نێوان گرووپەکانی و هێزەکانی سوریای دیموکرات.
وەزیری دەرەوەی عێراقیش گوتەیەتی، دۆخی سوریا ئاڵۆزە و گرووپە چەکدارە جیاوازەکان چەند ناوچەیەکی سوریایان کۆنترۆڵکردەوە، داعش خۆی رێکخستووەتەوە و و سوودی لە دۆخەکە بینووە.
بەتایبەت دوای شکستی سوپای رژێمی سوریا و کشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە رۆژهەڵاتی فورات.
فواد حسێن بە پێویستزانیوە ئەو زیندانانەی سەدان ئەندام و سەرکردەی داعشیان تێدایە بپارێزرێن، رێگەچارەی خێراش بۆ کەمپی هۆڵ بدرۆزرێتەوە کە خێزان و منداڵانی چەکدارانی داعشی تێدایە.