28
زووم…
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی، وڵاتەکەی رێگەنادات سوریا ببێتە خاکێکی بەپیت بۆ تیرۆر.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا چاوپێکەوتنێکی بلینکنی بڵاوکردەوە تێیدا دەڵێت، ئەمریکا چاودێری پڕۆسەی راگوزەری سوریا دەکات و هەوڵیداوە رێککەوتنێک لەنێوان دراوسێکانی سوریا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دروستبکات تایبەت بەو ئاراستەیەی جیهان هیوای بۆ دەخوازێت تا سوریای لەسەر بڕوات.
هەروەها ئەمریکا دەیەوێت دڵنیاببێتەوە لەوەی هێزە نوێیەکانی سوریا بەتایبەتی دەستەی تەحریر شام ئەگەر دەیانەوێت دانپێدانان و پشتیوانی بەدەستبهێنن، دەبێت لە چاوەڕوانییەکانی جیهان تێبگەن.