زووم..
جارێکی دیکە کێشەی مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 سەریهەڵداوەتەوە، سێ رۆژە سەردانی بانکەکان دەکەن، بەڵام مووچەیان پێنادەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زووم، لە بانکەکان بە خانەنشینانی هێزەکانی حەفتا گوتراوە هێشتا پارەی مووچەی ئەوان خەرجنەکراوە.
لە کاتێکدا بەگوێرەی خشتەی مووچە، دەبوو رۆژی سێشەممە خانەنشینانی هێزەکانی 70 مووچەکانیان وەربگرن.
خانەنشینانی هێزەکانی 70 ژمارەیان زیاتر لە نۆ هەزارە، مووچەی مانگانەیان نزیکەی چوار ملیار دینارە و مانگانە گرفت لە وەرگرتنی مووچەکانیاندا دروستدەبێت.
دوو مانگ لەمەوبەر لە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ ئەم کێشەیە زۆر زەقبووەوە، وەزارەتی دارایی داوای رادەستکردنی دۆسێی خانەنشینی کرد و گوتی تائێستا بە بریاری وەزیر پارەکانیان خەجکراوە و چیتر وەزیر ئەو بەرپرسیارێتییە لەئەستۆ ناگرێت.