زووم
بایکۆت لە بەشێکی زۆری فەرمانگەکانی پارێزگای سلێمانی بەردەوامە، هەروەها خوێندنیش لە بەشێکی قوتابخانە ئامادەییەکانی سلێمانی بەردەوامە.
زوومی سلێمانی گواستییەوە، لە بەشێکی زۆری قوتابخانەکانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردووە، بەڵام لە چەند قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە سنوری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی دەوام بەردەوامە و ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەکرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی زووم، رۆژی شەممە بڕیاری کۆتایی لەبارەی بەردەوامی بایکۆتەوە دەدرێت چونکە بە گوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچە کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاوکراوەتەوە وەزارەتی پەروەردە مووچەی مانگی 10 وەردەگرن، بەڵام مامۆستایان لە خۆپیشاندانەکاندا رایانگەیاندووە بە وەرگرتنی یەک مووچە ناچنەوە ناوەندەکانی خوێندن.